کوردستانی
هەولێر؛ چوار بازرگان و بەکارهێنەری مادەی هۆشبەر دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە بڵاوکراوەیەکدا بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی چوار تۆمەتباری بە تۆمەتی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر راگەیاند.
لە بڵاوکراوەیەکدا بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی چوار تۆمەتباری بە تۆمەتی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر راگەیاند.
هۆگر عەزیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دوای ئەوەی هاوڵاتییان هێزەكانمانیان ئاگاداركردەوە كە ماڵێك لە گەڕەكی باداوە مامەڵە بە مادەی هۆشبەرەوە دەكەن هێزەكانمان لە كەمترین ماوەدا چوار تۆمەتباریان بە تۆمەتی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیركرد.
باسی لەوەشکرد، دەستیشگیرا بەسەر سەرجەم ئەو كەلوپەلانەی كە بەكاریانهێناوە و بە بڕیاری دادوەر راگیراون و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.
ر. ئ.
بیروڕا


