کوردستانی
نرخی مریشک هەرزاندەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
لە چەند هەفتەی رابردوودا نرخی مریشك بە ئاستێکی بەرچاو بەرزبووەوە، بەجۆرێک نرخی هەر کیلۆیەک لە نێوان چوار 500 بۆ پێنج هەزاردابوو، بەڵام ئێستا نرخەکەی کەمێک دابەزیوە، بەڕێوەبەری چاودێری و بارزگانیی سلێمانییش دەڵێت "لەئێستادا رێگە نادرێت مریشک بۆ پارێزگاکانی خواری و عیراق بڕوات و ئەوەش نرخی مریشکی دابەزاندووە".

لە لێدوانێکدا بۆ مەودا میدیا سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی رایگەیاند "لە 10ی ئەم مانگەوە لەلایەن لیژنەی باڵای بەربوومەوە بڕیاردراوە لە بازگەكانەوە رێگە نەدرێت مریشک ببرێتە پارێزگاكانی ناوەڕاست و خواروی عیراق و ئەو هەنگاوەش كاریگەری لەسەر نرخەكەی هەبووە یەك كلیۆ مریشك لە چوار هەزار و 500 دینارەوە دابەزیوە بۆ 4 هەزار دینار".
بە وتەی بەڕێوبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی، چاوەڕواندەكرێت بەهۆی ئەو هەنگاوەوە نرخی مریشک لە بازارەكاندا هەرزانبوونی زیاتر بەخۆوە ببینێت.
هاوڵاتییان بەراورد بە هەر جۆرێکی دیکەی گۆست زیاترین کات بۆ ژەمەکانیان مریشک بەکاردەهێنن، بەتایبەت کە گۆشتی سوور زۆرگرانە و چینێکی زۆری کۆمەڵگە ناتوانێت بەبەردەوامی بیکڕێت، بۆیە پەنادەبەنە بەر گۆشتی مریشک و ئەو جۆرە گۆشتەش خواستێکی زۆری لەسەرە.
ر. ئ.

بیروڕا