کوردستانی
هەواڵێکی خۆش بۆ هاوڵاتییان لەبارەی بەنزینەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایدەگەینێت، بڕیاردراوە رۆژانە (3 بۆ 3،5) ملیۆن لیتر بەنزین بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بە كوالێتی باش دابینبکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بەمەبەستی جێبەجێكردنی بڕیار و راسپاردەكانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان، كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبا و وەزیری سامانە سروشتییەكان سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی كرد، لەو كۆبوونەوەیەدا كە بەڕێوەبەرانی نەوت و كانزاكانی پارێزگاكانی كوردستان ئامادەیبون، بڕیاردرا رۆژانە (3- 3،5) ملیۆن لیتر بەنزین دابین بکرێت بە كوالێتی باش.
باسی لەوەشکردووە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە پاڵپشتیكردنی كەرتی گواستنەوەی گشتی، بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەت بەنرخێکی پاڵپشتیکراو بەردەوام دەبێت بۆ دابینکردنی بەنزینی 690 دیناری.
لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری سامانە سروشتیەکان سوپاسی ئەنجومەنی وەزیرانی کردووە كە لەماوەی چوار رۆژی رابردوودا نۆ ملیۆن لیتر بەنزینی بەشێوەیەكی "دادپەروەرانە" بەسەر پارێزگاکانی کوردستاندا دابەشکردووە و رۆڵی لە كۆنترۆڵكردنی نرخی بەنزین هەبوو.
پەیوەست بە رووبەڕوبونەوەی خراپی کوالێتی بەنزینیش، وەزیری سامانە سروشتییەکان داوای لە لیژنەی باڵای چاودێری و بەدواداچوونی كوالێتی بەنزینی کردووە هەوڵەکانیان چڕبکەنەوە و دەستنیشان و سزای توندی هەر بەنزینخانەیەکیش بکەن کەبەدەر لە رێنماییەکانی وەزارەت سەرپێچی دەکەن.
ر. ئ.

بیروڕا