کوردستانی

قوباد تاڵەبانی: ئەمجارە لە عیراق وەرگرتنی پۆست و ئیمتیاز ئەولەوییەت نییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


قوباد تاڵەبانی: ئەمجارە لە عیراق وەرگرتنی پۆست و ئیمتیاز ئەولەوییەت نییە
مەودا میدیا-

جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، دانووستانەکانی ئەمجارەیان بۆ پێکھێنانی حکومەتی داھاتووی عیراق جیاوازە و وەرگرتنی پۆست و ئیمتیاز ئەولەوییەت نییە.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ مارتین جایگەر، باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عیراق رایگەیاند، لە دانووستانەکانی ئەمجارەیان بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عیراق جیاوازە و وەرگرتنی پۆست و ئیمتیاز ئەولەوییەت نییە بەڵکو ئەولەوییەت مەرجە سیاسی و ئابوری و ژینگەییەکانە.

لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی دۆخی سیاسی عیراق و پرۆسەی دانووستانەکانی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو کرا و جێگری سەرۆک وەزیران جەختی کردەوە کە پێویستە لایەنە کوردییەکان بە یەکدەنگی و بە پڕۆژەی هاوبەش بچنە دانووستانەکانی پێکهێنانی حکومەتەوە.

قوباد تاڵەبانی وتیشی، بە داخەوە لە ِرابردوودا دانووستانەکان زیاتر لەسەر وەرگرتنی پۆست و ئیمتیازات چڕکرابووەوە، بەڵام ئەمجارەیان پرسە سیاسی و ئابووریی و ژینگەییەکان ئەولەوییەتی دانووستانەکانیانە لەگەڵ لایەنە عیراقییەکان.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی حکومڕانی و پرۆسەی ریفۆرم لە هەرێمی کوردستان کرا و جێگری سەرۆک وەزیران داوایکرد حکومەتی ئەڵمانیا زیاتر هاوکاری حکومەتی هەرێم بێت بە تایبەت لەڕووی راوێژکارییەوە و لە بوارە جیاوازەکاندا کەسانی پسپۆڕ بنێرێتە کوردستان.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan