کوردستانی
ئەنجومەنی وەزیران کێشەی بەنزین و پەتای کۆلێرا تاوتوێدەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی کوردستان رایدەگەیەنێت ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە، ئاماژە بەوەکراوە لە کۆبوونەوەکەدا چەند تەوەرێک تاوتوێدەکرێت و تەوەرێکیان کێشەی بەنزین.
لە راگەیەندراوەکەی فەرمانگەی میدیای زانیاری هاتووە "ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی حوزەیرانی 2022 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی,سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی, جێگری سەرۆکی حکومەت، ئەنجام دەدات".
وەک ئاماژەی پێکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:

- خستنەڕووی پوختەی رێکارەکانی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بۆ ڕێگریکردن لە تەشەنەکردنی پەتای کۆلێرا.
- خستنەڕووی پووختەی بڕیاری کۆبوونەوەی پێشووی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە کێشەی بەنزین.
- خستنەڕووی گرنگترین سەردێڕی ئەو چاکسازییانەی کە لەلایەن وەزارەتەکانی کابینەی نۆیەم ئەنجامدراون.
- خستنەڕووی ڕەشنووسی نوێی بڕیاری تایبەت بە پاراستن و پارێزگاریکردنی ئەو ناوچانەی کە پێکهاتە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان تیایدا جێگیربوون لەبەر ڕۆشنایی ماددەی (4/چوارەم) لە یاسای (پاراستنی مافی پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان - عیراق ژمارە ٥ی ساڵی 2015).
س.ر
س.ر
بیروڕا