عیراقی

وردەکاری هێرشەکەی سەر ماڵی مو‌قتەدا سەدر خرایە روو

مەودا میدیا - سلێمانی |


وردەکاری هێرشەکەی سەر ماڵی مو‌قتەدا سەدر خرایە روو
مەودا میدیا-

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا پارێزگاری‌ نه‌جه‌ف وردەکاری له‌سه‌ر رووداوی هێرشه‌كردنه‌كه‌ی سەر ماڵی موقتەدا سه‌در دەخاتەڕوو.

لوئه‌ی‌ یاسری‌، پارێزگاری‌ نه‌جه‌ف له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی پۆلیس و به‌ڵگه‌ی تاوانی شاره‌كه‌ رایگه‌یاند "هێرشه‌كەی ماڵی موقتەدا سەدر‌ له‌ رێی فڕۆكه‌یه‌كی بێ‌ فڕۆكه‌وانه‌ ئه‌نجامدراوه"‌.

پارێزگاری‌ نه‌جه‌ف ئاماژەی بەوەشکرد "به‌پێی وته‌ی شایه‌تحاڵه‌كان هێرشه‌كه‌ سه‌عات 3:40 خولەکی به‌ره‌به‌یان ئه‌نجامدراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كانیش بەردەوامە".

یاسری وتیشی "ئه‌و بۆمبه‌ی كه‌ به‌كارهاتووه‌ نه‌ته‌قیوه‌ته‌وه‌، دروستكراوی ناوخۆییه ‌و لەلایەن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانەوە رێڕه‌وی‌ فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌كان دیاریكراوە كه ‌له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی باكوری نه‌جه‌فه‌وه‌ هه‌ڵدرابوو".
Qaiwan
Qaiwan