کوردستانی

وادەی کۆتایی هاتنی خۆڵبارین راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


وادەی کۆتایی هاتنی خۆڵبارین راگەیەندرا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

 بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی رایدەگەیەنێت خۆڵبارین ئەمڕۆ و سبەینێش بەردەوامی دەبێت، ئاماژە بەوەدەکات سبەینێ کاریگەرییەکەی بەرەو لاوازبوون دەچێت بە تێپەڕینی کات کۆتایی پێدێت.

ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە دوێنێ سێشەممەوە 21ی حوزەیرانی 2022 شەپۆلێکی تۆز و خۆڵبارین ناوچەکانی رۆژئاوای عیراقی گرتووەتەوە بە تایبەتی ناوچە سنوورییەکان، هەروەها ئەو خۆڵبارینە کاریگەری لەسەر سلێمانی و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان هەبووە و لەئێستادا خۆڵبارینەکە بەردەوامی هەیە".

ئاماژەی بەوەکرد "خۆڵبارینەکە ئاستی بینینی بۆ کەمتر لە کیلۆمەترێک کەم کردووەتەوە و ئەمڕۆ و سبەینێش بەردەوامی دەبێت، بەڵام سبەینێ کاریگەرییەکەی بەرەو لاوازبوون دەچێت بە تێپەڕینی کات کۆتایی پێدێت".

بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی وتی "پلەکانی گەرما ئەمڕۆ بەراورد بە رۆژەکانی دیکە نزمتربوو، بەڵام پلەکانی گەرما دووبارە لە کۆتایی هەفتە بەرەو بەرزبوونەوە دەچێت".

وتیشی "شەپۆلی خۆڵبارینەکە بەمشێوەیە بەردەوامی دەبێت و کاریگەرییەکەی وەک خۆڵبارینەکانی مانگی 4 و 5ی ئەمساڵ چڕتر نابێت و ئاستی بیبین کەمتربێتەوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan