کوردستانی
هێرشی مووشەکی کرایە سەر کۆمپانیای دانەگاز لە کۆرمۆر
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
بەڕێوەبەری ناحییەی قادرکەرەم رایگەیاند، هێرشی مووشەکی کراوەتە سەر کێڵگەی بەرهەمهێنانی گازی کۆرمۆر کە کۆمپانیای دانەگاز کاری تێدا دەکات، بەڵام هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، وتیشی "لەئێستادا لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی مووشەکەکانین بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە".
سدیق محەمەد، بەڕێوەبەری ناحییەی قادرکەرەم بە مەودا میدیای راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر ٠4:45دەنگی تەقینەوەیەک بیستراوە، تەقینەوەکە لە گوندی کۆرمۆر لە نزیک کۆمپانیای داناغاز بووە و دوو دەنگی ھەبووە کە پێ ئەچێت گولە ھاوەن بووبێت.، لەئێستادا لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی مووشەکەکانین بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە
بەڕێوەبەری ناحیەی قادرکەرەم راشیگەیاند، تەقینەوەکە ھیچ زیانێکی گیانی و مادی نەبووە و لە ئێستاشدا ھێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لەو رووداوە.
لەدوای بڕیارەكەی مانگی شوباتی ئەمساڵی دادگەی فیدراڵی عیراقەوە بۆ ئەوەی هەرێم نەوت رادەست بكات، هێرشەكان بۆسەر كێڵگەو دامەزراوە نەوتی و غازیەكانی هەرێمی كوردستان زیادیكردووە.
ر. ئ.

بیروڕا