کوردستانی
بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته رۆژانه چوار كاتژمێر ئینته‌رنێت راده‌گیرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێم، كۆمپانیاكانی هێڵی ئینته‌رنێت ئاگادارده‌كاته‌وه، له رۆژانی به‌ڕێوه‌چوونی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی كه لە رەۆژی 27ی ئەم مانگەوە دەستپێدەکات، بۆماوه‌ی چوار كاتژمێر ئینته‌رنێت رابگرین و "هه‌ر كۆمپانیایه‌كیش بڕیاره‌كه جێبه‌جێنه‌كات، رێكاری یاسایی به‌رانبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر".
به‌گوێره‌ی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن كه ئاراسته‌ی كۆمپانیاكانی بواری ئینته‌رنێت كراوه تێیدا هاتووه، به‌بڕیاری كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زاری به‌سه‌رپه‌رشتی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ پاڵپشتی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، هه‌روه‌ها ئاماژه به داواكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ئاگاداری سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌باره‌ت به‌هاوكاریان له رۆژانی تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانی قۆناغی 12 ئاماده‌یی بۆ خولی یه‌كه‌می ساڵی 2021-2022 به‌پێی خشته‌ی دیاریكراو، بڕینی كاتی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت جێبه‌جێده‌كرێت له كاتژمێر 6:30 خوله‌ك تاوه‌كو 10:30 خوله‌كی به‌یانی.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئه‌م بڕیاره‌ش له پێناو نه‌هێشتنی دیارده‌ی گزی (غش)ی خوێندكارانه كه پاڵپشتی سه‌ره‌كییان به‌كارهێنانی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێته، هه‌روه‌ها خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵگه و پاراستنی مافی گشتی خوێندكاران و هه‌ستكردنێكی گه‌وره‌ی به‌رپرسیارێتیه به‌رامبه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێم.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن باسی له‌وه‌شكردوه "ئه‌و كۆمپانیایه‌ی بابه‌ند نه‌بێت به‌بڕیاری راگرتنی ئینته‌رنێت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێماندراوه به‌پێی یاسا و رێنمایی رێكاری یاسایی به‌رانبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر".
ر. ئ.
ر. ئ.