ئەدەب و هونەر
کتێبی ژیانی کۆمەڵایەتیی لیوای سلێمانی کەوتە بەردیدەی خوێنەران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئێوارەی ئەمڕۆ لە چالاکییەکی هاوبەشی رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت- CDO و دەزگای میدیای مەودا میدیا کتێبی ژیانی كۆمهڵایهتیی لیوای سلێمانی، نووسەر د. حسێن ئیسماعیل خان دەلۆ خرایە بەر دیدی خوێنەران.

کتێبی (ژیانی کۆمەڵایەتیی لیوای سلێمانی) باس لە ژیانی دانیشتوانی شاری سلێمانی دەکات لە نێوان ساڵانی 1921 بۆ 1958 و بەرھەمی نوێی د. حسێن ئیسماعیل خانی دەلۆی-ە و ئێوارەی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی نووسەر خۆی لە چالاکییەکی هاوبەشی رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت- CDO و دەزگای میدیای مەودا میدیا لە باخچەی CDO بە واژۆی نووسەر بەخشرایە ئامادەبوانی مەراسیمەکە.
کتێبی ژیانی کۆمەڵایەتیی لیوای سلێمانی لە چوار بەش پێکهاتووە، لە بەشی یەکەمدا تیشک خراوەتەسەر ئیکۆلۆجیا و پێکهاتەی دانیشتوان و بەشی دووەمیش لە پێکهاتەی چینایەتی و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و رەوشی هۆزایەتی دەکۆڵێتەوە.
سەبارەت بە بەشی سێیەمی کتێبەکە باس لە ئادگارە کۆمەڵایەتییەکان دەکات و هەرچی بەشی چوارەمیشە تەرخانکراوە بۆ دەمەزراوە کۆمەڵایەتییەکان و خزمەتگوزارییە گشتییەکان.
ر. ئ.