کوردستانی

بازرگانێکی مادەی هۆشبەر دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بازرگانێکی مادەی هۆشبەر دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە چالاکییەکدا بازرگانێکی مادەی ھۆشبەریان دەستگیرکرد، توانیشیان دەسبەسەر بڕی 32 کیلۆ مادەی ھۆشبەر لە جۆری کریستاڵ بگرن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی حوزەیرانی 2022 بەڕیوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند "لە درێژەی ھەڵمەتەکانی بەگژداچوونەوەی بازرگانیکردن و بەکارھێنانی مادەی ھۆشبەر ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لەسەر راسپاردە و ڕێنماییەکانی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ھەرێم و بە فەرمانی دادوەر لە شەوی 2022/6/22 لەسەر rێگەی سەرەکی نزیک گەڕەکی تاسڵوجەی شاری سلێمانی پاش کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێریکردنی ورد رووبەڕوبونەوەی ھێزەکانی ئاسایش لەگەڵ تۆمەتبار و دروستبوونی تەقە توانیان بازرگانێکی مادەی ھۆشبەر بەناوی (ھ ، ر، ب)  دەستگیربکەن".

ئاماژە بەوەکراوە "دەستیش بەسەر بڕی 32 کیلۆ مادەی ھۆشبەر لە جۆری کریستاڵ گیرا کە تۆمەتبار لە دەرەوەی ھەرێمی کوردستان  ھێناوێتی بۆ ناوشاری سلێمانی و بەنیازبووە بیبات بۆ شاری ھەولێر، پێش بە ئامانج گەیاندنی کارەکەی دەستگیرکرا و مادە ھۆشبەرەکەش دەستی بەسەردا گیرا ، تۆمەتبار بەپێی مادەی 25 لە یاسای مادە ھۆشبەرەکان راگیراوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan