کوردستانی
وەزیری شارەوانی دڵنیایی دەدات بە هاوڵاتییان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت هیچ گرفتێک لە ئاوی خواردنەوەی شاری سلێمانیدا نییە، ئاماژە بەوەشدەکات کارکردن لە پرۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی بەردەوام دەبێت.
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند "هیچ گرفتێک لە ئاوی خواردنەوەی شاری سلێمانیدا نییە و هەمووی خاوێنە و فلتەرکراوە، 100% دڵنیاییمان پێدراوە لەو بارەیەوە".
ئاماژەی بەوەکرد "سەبارەت بەو سەوزاییانەی لەسەر رێڕەوەکانی ئاو دەکرێت، ئەوە تەنها کاری وەزارەتی ئێمە نییە، ئەوە کارێکی تەزامونییە، پێویستە ئیدارە خۆجێیەکان لەپێناو تەندروستی هاووڵاتیان رێگری لەو کارانە بکەن".
لەبارەی کارکردن لە پرۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانییەوە وتی "رۆژی 6ی حوزەیرانی 2022 دوابڕیار لە دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم سەبارەت بەو پرۆژەیە دەرچوو، کارکردن تێیدا بەردەوام دەبێت و پێشتریش هەر بەردەوام بووە".
س.ر

بیروڕا