کوردستانی
هەواڵێکی خۆش لە تەندروستیی سلێمانییەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت ژمارەی تووشبووانی سکچوون و رشانەوە کەمبووەتەوە، ئاماژە بەوەدەکات هاوڵاتییان تاڕادەیەکی باش پابەندی رێنماییەکان.
سامان لەتیف، بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستیی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ژمارەی تووشبووانی سکچوون و رشانەوە کەمبووەتەوە بەهۆی ئەو رێککارانەی گیراونەتەبەر لەلایەن لیژنەی ئۆپەراسیۆنی پارێزگا و تەندروستیی سلێمانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتاکە".
ئاماژەی بەوەکرد "هاوڵاتییان تاڕادەیەکی باش پابەندی رێنماییەکان ئەمەش وایکردووە ژمارەی تووشبووان کەمبێتەوە، هەروەها ئەو کەسانەشی لە نەخۆشخانەن بە گشتیی تەندروستییان باشە بەهۆی ئەوەی پابەندن بەو رێنماییەی کە لەکاتی تووشبوون زوو سەردانی نەخۆشخانە دەکەن".
بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستیی سلێمانی وتی "ئەو کەسانەی تەندروستییان خراپە ئەو کەسانەن درەنگ سەردانی نەخۆشخانەیانکردووە ئەوانیش دوای وەرگرتنی چارەسەر تەندروستییان باشتردەبێت".
س.ر