کوردستانی

پەنابەرێکی کورد گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەنابەرێکی کورد گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا-

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران ئاشکرایکرد پەنابەرێکی کورد لە وڵاتی ئیتاڵیا گیانی لەدەستدا، ئاماژە بەوەکراوە ماوەی چەند رۆژێکە مافی پەنابەری وەرگرتووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی حوزەیرانی 2022 دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران رایگەیاند "پەنابەرێکی کورد لە ئیتاڵیا دوای 21 ساڵ پەنابەری و چاوەروانیكردنی وەرگرتنی ئیقامە چەند رۆژێك دوای وەرگرتنی مافی پەنابەری گیانی لەدەستدا".

ئاماژر بەوەکراوە "شڤان عومەر ئیبراھیم ھاوڵاتییەكی خەڵكی  شاری زاخۆیە لە ئیتاڵیا بە ھۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەستدا، دوای دۆزینەوەی تەرمەكەی لە یەكێك لە پاركەكانی شاری ڤەنتیملا رەوانی پزیشكی دادی ئەو شارە كراوە، بە وتەی  خێزانەكەی رۆژێك پێش گیانلەدەستدانی پەیوەندی بە خێزانەكەیەوە كردووە و پێی راگەیاندووە كە دەگەرێتەوە بۆ كوردستان، بەڵام مەرگی لەناكاو رێگەی پێنەدا بگەڕێتەوە".

ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لوتكە بە خێزانی كۆچكردوەی راگەیاند "كە ھاوكار و ھەماھەنگی  تەواویان دەبێت لە گەڕانەوەی تەرمەكەی  كوڕەكەیان بۆ زێدی خۆی".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب