کوردستانی

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لە كێڵگەی كۆرمۆر بەردەوامە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لە كێڵگەی كۆرمۆر بەردەوامە
مەودا میدیا-

دوای ئەوەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە ناحیەی قادرکەرەم بۆردوومانکرا شاندێكی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان سەردانی کێڵگەکەیانکرد.

ئەمڕۆ هەینی 24ی حوزەیرانی 2022 شاندێكی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەسەر فەرمانی وەزیری سامانە سروشتیەكان بە سەرپەرشتی ئەحمەد موفتی، بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتیەكان گەیشتنە كێڵگەی كۆرمۆر و لەگەڵ بەرپرسانی كۆمپانیای دانە غاز كۆبووە و لەنزیكەوە لە زیانەكانی هێرشە مووشەكەكە بۆ سەر كێڵگەكەیان كۆڵییەوە".

بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لەرێگەی پەیجی فەرمی وەزارەتەوە هاوڵاتییانی كوردستان دڵنیاکردەوە كە هێرشەكە زیانی گیانی نەبووە و بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لە كێڵگەكە بەردەوامە و كۆنترۆڵی زیانە مادییەكان كراوە، هەناردەكردنی گازیش بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا ئاساییە، هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیاری دامەزراندنی ژوورێكی ئۆپەراسیۆنەكان درا بە سەرپەرشتی بریکاری وەزارەت و ئەندامبوونی لایەنە پەیوەندارەکان.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب