کوردستانی

دوو گەنج لەکاتی مەلەکردندا خنکان

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو گەنج لەکاتی مەلەکردندا خنکان
مەودا میدیا- 

بەرگریی شارستانی هەولێر رایدەگەیەنێت لە زێی گەورە و خازر لەکاتی مەلەکردندا خنکاون، ئاماژە بەوەکراوە تەرمی یەکێکیان دۆزراوەتەوە و گەڕان بە شوێن ئەوی دیکەشدا بەردەوامە.

ئەمڕۆ هەینی 24ی حوزەیرانی 2022 بەرگریی شارستانی هەولێر رایگەیاند "گەنجێکی تەمەن حەڤدە 17 لە زێی گەورە خنکا لەکاتی مەلەکردن بەناوی (رزاق خەڵەف تەھا) بە رەگەز عەرب دانیشتووی کانی قرژالە، هەروەها کەسێکی دیکەش لە خازر خنکاوە".

ئاماژە بەوەکراوە "تەرمی یەکێک لە خنکاوەکان دۆزراوەتەوە لەلایەن تیمەکانمان لە خازر بەناوی (شێرزاد مەسعود بەکر) بە رەگەز کورد  تەمەن 18ساڵ دانیشتووی قەزای خەبات، گەڕان بە شوێن تەرمەکەی دیکەدا بەردەوامە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب