کوردستانی

مووچەی ژمارەیەک مووچەخۆر رادەگیرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مووچەی ژمارەیەک مووچەخۆر رادەگیرێت
مەودا میدیا-

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پرۆژە یاسای چاکسازی بۆی دەرکەوتووە 4 هەزار و 189 کەس دەستنیشانکراوە کە دوو مووچەیان هەیە.

بەپێێ راپۆرتی پرۆژە یاسای چاکسازی بێت، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی پرۆژە یاسای چاکسازی  لیستی ناوی 4 هەزار و 189 کەس دەستنیشانکراوە کە زیاتر لە مووچەیەکیان وەرگرتووە، بەم شێوەیەی خوارەوە:

1- خانەنیشینی دوومووچەیی کە ژمارەیان 1973کەسە زیاتر لە 515 ملیۆن کۆی مووچەی نایاساییان بووە لە ئێستاوە بەھۆی ئەو چاکسازییەوە بڕی ئەو پارەیە بڕدراو دەگەرێتەوە بۆ حکومەت  کە (515,334,818)ملیۆن دینارە.

2- فەرمانبەری خانەنیشینی دوومووچەیی کە ژمارەیان 1849کەسە و نزیکەی 587 ملیۆن بە کۆی فەرمانبەری خانەنشینی نایاسایی وەردەگیرا ، ئێستا ئەو پارەیە بەھۆی ئەو چاکسازییە لەو فەرمانبەرە خانەنشینانە دەبڕدرێت و دەگەڕێتەوە بۆ حکومەت و بڕەکەی (587,823,476)ملیۆن دینارە.

3- فەرمانبەری دوو مووچەیی کە ژمارەیان 367 کەسە و کە کۆی مووچەی ئەو فەرمانبەرانەی نایاسایی بوون بە  دوومووچە دەگاتە سەرووی 150 ملیۆن دینار، بەھۆی ئەم چاکسازییەوە ئەو بڕە پارەیەی کە بەھۆی دوومووچەیی دەدرا و بڕدرا و ئێستا دەگەرێتەوە بۆ حکومەت و کە بڕەکەی (150,468,297) ملیۆن دینارە .

بەپێی راپۆرستەکە بێت کۆی گشت دوومووچەیی نایاسایی 4189 کەسن کە زیاتر لە 1 ملیار دینار دووموچەیی بە نایاسایی دراوە و لە راپۆرتی چاکسازی دا ئاماژە بە برینی ئەو مووچە نایاساییانە دەکات کە کۆی بڕی پارەی بڕدراو دەکاتە 1 ملیار و 253 ملیۆن و 626 هەزار و 591 دینار .

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب