کوردستانی

گۆڕانکاری لە کەشوهەوادا روودەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


گۆڕانکاری لە کەشوهەوادا روودەدات
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت پێشبینیدەکرێت سبەینێ خێرایی با زیادبکات، ئاماژە بەوەکراوە ئەگەری بارینی نمەباران دەبێت.

لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "پێشبینىدەکرێت سبەى رۆژی شەممە 25ی حوزەیرانی 2022 لە کاتەکانی نیوەڕۆوە خێرایى با زیادبکات (20-30)کم/ک و هەندێکجار چالاک دەبێت بۆ سەرووى 35کم/ک ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵ کەمبوونەوەى مەودای بینین (Visibility) لە هەموو ناوچەکان بە تایبەت لە ناوچەکانى هەولێر و کەرکوک و گەرمیان".

ئاماژە بەوەکراوە "هاوکات ئاسمان لەنێوان هەورى تەواو و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەرى کەمێک هەورە تریشقە (Thunderstorm) و نمەبارانى کەم بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب