کوردستانی

هێزە چەکدارەکانی ئێران دوو کۆڵبەریان بریندارکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


هێزە چەکدارەکانی ئێران دوو کۆڵبەریان بریندارکرد
مەودا میدیا-

رێکخراوی هەنگاو رایگەیاند، دوو کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی رەوانسەر و سەقز بە ناوەکانی سیروان ئەحمەدی و کەیوان ئەمانی لەکاتی کۆڵبەری لە سنووری شارەکانی نەوسوود و بانە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندارکران.

لە هەواڵێکی رێکخراوی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤدا هاتووە، بەگوێرەی راپۆرتی گەیشتوو بە هەنگاو، رۆژی هەینی 25ی حوزەیرانی 2022 کۆڵبەرێکی بەخشی شاهۆ سەر بە شاری رەوانسەر بە ناوی سیروان ئەحمەدی لەکاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران پێکراوە و قاچی برینداربووە.

لە لایەکی دیکەوە، رۆژی پێنجشەممە 23ی حوزەیران، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی حاجی مەمدان سەر بە شاری سەقز بە ناوی کەیوان ئەمانی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری سەرتەزێنی بانە لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە بە چەکی ساچمەیی تەقەی لێکراوە و شان و چاوی بریندار بووە.

هەنگاو دەشڵێت "ئەم دوو کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی رەوانەی بنکە دەرمانییەکانی شارەکانی پاوە و بانە کراون".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب