کوردستانی

کەشناسیی هەرێم: ئەگەری دروستبوونی تۆز و خۆڵ هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشناسیی هەرێم: ئەگەری دروستبوونی تۆز و خۆڵ هەیە
مەودا میدیا-

کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی رەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاکردووە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە دوای نیوەرۆ خێرایی با زیاد دەکات و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە ناوچەکانی هەولێر، کەرکوک و گەرمیان بە ئاستێکی کەمتر لە دهۆک، سلێمانی و هەڵەبجە. 

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە دوای نیوەرۆ خێرایی با زیاد دەکات و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە ناوچەکانی هەولێر، کەرکوک و گەرمیان بە ئاستێکی کەمتر لە دهۆک، سلێمانی و هەڵەبجە، لە کاتەکانی شەودا ئاسمان بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو دەگۆرێت لەگەڵ ئەگەری کەمێک هەورە تریشقە و نمە بارانی کەم بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان".

ئاماژەی بەوەشکردووە "سبەینێ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووسبوونی تۆزێکی سووک و پلەکانی گەرما بە سێ تا پێنج پلەی سیلیزی دادەبەزێت".

 بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراویش بۆ ئەمڕۆ: هەولێر 42 پلە، دهۆک  40 پلە, سلێمانی 38 پلە, کەرکوک 44 پلە، هەرچی هەڵەبجەش 41 پلەی سیلیزی دەبێت.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب