کوردستانی

نەوتی ماڵان زیاتر گراندەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


نەوتی ماڵان زیاتر گراندەبێت
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

وەرزی هاوین دەستیپێکردووە و نرخی نەوتی سپی (نەوتی ماڵان) لە ئاستێکی زۆر بەرزدایە، بەجۆرێک ئێستا لیترێک نەوت بە 975 دینارە، ئەوەش نیگەرانی هاوڵاتییانی لێکەوتووەتەوە.

لە لێدوانێک بۆ مەودا میدیا نەوزاد ئەحمەد لە بەنزینخانەی برایەتیی رایگەیاند "لەئێستادا نرخی نەوتی ماڵان زۆر بەرزە بەهۆی ئەوەی لەگەڵ مادەی دیکە تێکەڵ دەکرێت و دەکرێت بە گاز و دەفرۆشرێتەوە ".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو نەوتەی ئێستا لەبەردەستە لە بەنزینخانەکان بەهۆی خراپی کوالێتییەکەیەوە هیچی بۆ ماڵان بەکارنایات، هەرچەندە ئێستا هاوینە و خواست لەسەر کڕینی نەوت زۆر کەمە، هەربۆیە ئەو نەوتەی ئێستا هەیە لەگەڵ مادەی دیکە تێکەڵ دەکرێت و گازی لێ بەرهەمدەهێندرێت".

زۆر جار بەهۆی گرانی نرخی نەوت لە وەرزی زستاندا هاوڵاتییان لە هاویندا نەوت دەکڕن و هەڵیدەگرن بۆ زستان، بەڵام لەئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوت بەنزیکەی 195 هەزار دینارە، کە ئەم نرخەش بەرزترە لە نرخی نەوت لە زستاندا.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب