کوردستانی

سۆران؛ سێ تۆمەتبار دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


سۆران؛ سێ تۆمەتبار دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران سێ کەسی بە تۆمەتی بریندارکردنی هاوڵاتییەک بە چەقۆ دەستگیرکرد، کە دوای بریندارکردنی ئەو هاوڵاتییە هەڵهاتبوون.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران ئاماژەی بەوەکردووە "دوای ئاگادارکردنەوەی ئەفسەری ئێشکگری بەشی پۆلیسی ناوشاری سۆران لەلایەن پۆلیسی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران بەبوونی زامدارێک کە لەلایەن سێ کەسی نەناسراو لە ناوپارکی گولان بەچەقۆ هێرشی کرابووە سەر و زامدارکرابوو، تۆمەتبارەکان دوای ئەنجامدانی تاوانەکەیان رایان کردبوو".

باسی لەوەشکردووە، ئەفسەری ئێشکگر داوای لێکۆڵینەوەیکردن لەم رووداوه و وەرگرتنی زانیاری بە هاوکاریی هاوکارانی و لەڕێگەی کامیرای چاودێری شوینی رووداو  توانیبویان تۆمەتباران بناسنەوە و لەماوەی کەمتر لە چوار کاتژمێر توانرا تومەتبارەکان دەسگیربکەن.

ئەوەش خراوەتەڕوو، به بریاری دادوەری ئێشکگری دادگەی لێکۆڵینەوەی سۆران بەپێی مادەی (412 ) راگێران و تومه تباران دانیان نا بە تاوانەکەیان و چەقۆی بەکارهاتوو له رووداوه که  دەستی بەسەرداگیرا.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب