کوردستانی

مژدەیەکی خۆش لە وەزیری کارەباوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مژدەیەکی خۆش لە وەزیری کارەباوە
مەودا میدیا-

بە وتەی وەزیری کارەبا پێدانی کارەبای نیشتیمانیی بە هاوڵاتییان زیاد دەکرێت، ئەویش دوای ئەوەی بڕیارە لە مانگی داهاتوودا چەند وێستگەیەکی دیکەی بەرهەمهێنانی کارەبا بکەونەکار، وەزیری کارەبا دەشڵێت "لەم هەفتەیەدا 250 مێگاوات كارەبا زیاد دەبێت".

ئەمڕۆ شەممە كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "خواستی كارەبا لەم وەرزە چوار هەزار مێگاواتە، ئەو بەرهەمەی ئێستا هەمانە سێ هەزار و 100 مێگاواتە، بەڵاك چەندین یەکە لەژێر نۆژەنکردنەوەدان و سەرۆکی حکومەت بڕی 75 ملیۆن دۆلاری بۆ  بۆ نۆژەنكردنەوەی ئەو کۆمپانیایانە تەرخانکردووە".

کەمال محەمەد ئەوەشی خستووەتەڕوو "چەند وێستگەیەكمان لەژێر نۆژەنكردنەوە دان، ئەوان تەواوببن بەرهەمی كارەبا و پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبا زیاتر دەبن، 150 مێگاوات لە وێستگەی خەبات ئێستا نۆژەن دەكرێتەوە و لە كۆمپانیای ماس چەندین یەكە هەیە نۆژەن دەكرێنەوە".

وەزیری كارەبا راشیگەیاند "لە مانگی حەوتی داهاتوودا بەرهەمهێنانی كارەبا زیاتر دەبێت، وێستگەی تاسڵوجە كە 51 مێگاواتە دەكەوێتە كار، هەروەها تاكۆتایی مانگی حەوت سمێگاواتی، كە دەكاتە 87 مێگاوات، ئەوانیش دەكەونە كار، 38 مێگاواتی وێستگەی كەهرۆئاویی دێرەلووكیش دەكەوێتە كار"، وتیشی "لە مانگی نۆی ئەمساڵدا وێستگەیەكی گەورەی كارەبا لە بازیان دەكەوێتە كار، كە 500 مێگاواتە و لە مانگی 10 بەتەواوی دەكەوێتە كار".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب