کوردستانی
روونکردنەوەیەک لە موەلیدە ئەهلییەکانەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
دەنگۆی گۆڕینی جۆزەی موەلیدە ئەهلییەکان لەلایەن خاوەن موەلیدەکانەوە رەتدەکرێتەوە و سەرۆکی کۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەکانی سلێمانیش دەڵێت "ئەو پڕوپاگەندانەی لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوکراونەتەوە هیچی راستنین".
دەنگۆی گۆڕینی جۆزەی موەلیدە ئەهلییەکان لەلایەن خاوەن موەلیدەکانەوە رەتدەکرێتەوە و سەرۆکی کۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەکانی سلێمانیش دەڵێت "ئەو پڕوپاگەندانەی لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوکراونەتەوە هیچی راستنین".
تاریق سەمین، سەرۆکی کۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی سەبارەت بەو دەنگۆیانە بە مەودا میدیای راگەیاند "هیچ خاوەن موەلیدەیەک ناتوانێت بێ ئاگاداری خاوەنەکەی جۆزەی ناو بۆکسی کۆڵانەکان بگۆڕێت، لە ئەگەری گۆڕینیشیدا دەبێت خاوەن ماڵەکە ئاگاداربێت و ئەو دەنگۆیانەش کە باس لە گۆڕینی جۆزە دەکرێت دوورە لە راستییەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "تەنها لەیەک حاڵەتدا خاوەن موەلیدە بێ ئاگاداری خاوەن ماڵ جۆزە دەگۆڕێت کە جۆزەکە کارەبای زیاد رابکێشێت بۆ نموونە، ماڵێک جۆزەکەی 10 ئەمپێری بێت، بەڵام جۆزەکە 15 ئەمپێر کارەبا رابکێشت، لەو حاڵەتەدا ئاساییە خاوەن موەلیدەکە جۆزەکە بکاتەوە بە 10 ئەمپێری، چونکە کابرای خاوەن ماڵ 10 ئەمپێری داناوە و تەنها پارەی 10 ئەمپێریش دەدات".
ئەوە لەکاتێکدایە لە سۆشیاڵ میدیا دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە خاوەن موەلیدەکان لەپێناو ئەوەی کارەبای زیاتریان بۆ بگەڕێتەوە، بێ ئاگاداری هاوبەشانی موەلیدەکان دەچن جۆزەکانیان بۆ دەگۆڕن.
ر. ئ.
ر. ئ.