کوردستانی

باڵانبۆ محەمەد: ئەگەر هێرشەکانی سەر کێڵگەی کۆرمۆر حکومەتی عیراق بێت کارێکی هەڵەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


باڵانبۆ محەمەد: ئەگەر هێرشەکانی سەر کێڵگەی کۆرمۆر حکومەتی عیراق بێت کارێکی هەڵەیە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆو ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکان لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت رتنەبەری رێوشوێنی ئەمنی ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە نەک پەرلەمان، ئاماژە بەوەشدەکات ئەگەر هێرشەکانی سەر کێڵگەی کۆرمۆر کاری حکومەتی عیراق بێت کارێکی هەڵەیە.

باڵانبۆ محەمەد، جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆو ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکان لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنی ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە نەک پەرلەمان، بەڵام حکومەتی هەرێم ئەوەندەی گرنگی بە ئەمنییەتی نێوان پارێزگاکانی هەرێم دەدات نیوهێندە گرنگی بە پاراستنی سنوورەکانی کوردستان نادات".

لەبارەی هێرشەکانی سەر کێڵگەی کۆرمۆر ئاماژەی بەوەکرد "ئەرکی دەزگا ئەمنییەکانە لێکۆڵینەوە بکەن لەوەی سەرچاوەی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان کێن و کێی لە پشتە، ئەوەشی لەسەر پەرلەمان ئەرکە داوا لە هێزە ئەمنییەکان بکەین روونکردنەوەمان بداتێ لەسەر ئەو هێرشانە".

باڵانبۆ محەمەد وتی "سەرچاوەی سەرجەم کێشەکان بۆ ناکۆکی نێوان لایەنەکانی هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە، هەروەها نە لایەنەکانی عیراق و نە هەرێمی کوردستان گوێ بە دەستوور نادەین، بۆیە تاوەکو دەستووری عیراق وەک خۆی جێبەجێ نەکرێت ئەم کێشانە لە عیراق بەردەوامی دەبێت".

وتیشی "ئەگەر هێرشەکانی سەر کێڵگەی کۆرمۆر کاری حکومەتی عیراق بێت کارێکی هەڵەیە، چونکە بەپێی دەستوور و بڕیاری دادگەی فیدراڵی حکومەتی عیراق دەبێت چارەسەری ئەم کێشەیە بکات، بۆیە حکومەتی عیراق تاوەکو ئێستا بە فەرمی باسی لە چارەسەری کێشەی نەوت و گازی هەرێم نەکردووە، لەبەرئەوە پێم وانییە ئەم هێرشە بەرنامەی حکومەتی عیراق بێت، بەڵکو دەکرێت پیلانی ئەو گروپانە بێت کە پێیان وایە هەرێمی کوردستان مەترسییە بۆسەر عیراق".

ئەوەشی خستەڕوو "دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵبدات بە دادپەروەری داهاتی هەرێم خەرجبکات و بیر لە بەرژەوەندیی گشتی بکاتەوە، هەروەها هەردوو حکومەت هەوڵبدەن بە رێگەی ئاشتییانە پابەندبوون بە دەستوور کێشەکانی نێوانیان چارەسەربکەن".

ئەمڕۆ شەممە 25ی حوزەیرانی 2022 بۆ جاری سێیەم هێرشی مووشەکی کرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە ناحیەی قادرکەرەمی سەر بە قەزای چەمچەماڵ.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب