کوردستانی

کرێی وەرگرتنی منداڵ لە داینگە ئەهلییەكانی دیاریکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کرێی وەرگرتنی منداڵ لە داینگە ئەهلییەكانی دیاریکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی هەولێر کرێی داینگەكان بۆ وەگرتنی منداڵ  لە سنووری هەولێر دیاریكرد، ئاماژە بەوەکراوە پێویستە سەرجەم داینگەكان پابەندی ئەو بڕیارە بن.

ئەمڕۆ شەممە 25ی حوزەیرانی 2022 یوسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی هەولێر و عەبدولباست عەبدولسەمەد، بەڕێوەبەری بەشی داینگەكان یاوەری بوو، لەگەڵ بەڕێوەبەری سەرجەم داینگە ئەهلییەكانی هەولێر كۆبووەوە و نوێترین رێنوێنی و ئاگاداری بە بەڕێوەبەری داینگەكاندا، کرێی وەرگرتنی منداڵ لە داینگەكانیش دیاریكرا.

لەو كۆبوونەوەیە، هەڵسەنگاندنی داینگەكان كرا، ئەویش لە سەر بنەمای پەروەردە، تەندروستی، بینایە، ستاف، خواردن، چالاكی هونەری، وەرزشی و گواستنەوەی منداڵان، بەمەیش پلەبەندی داینگەكان و دەستنیشانكردنی كرێی وەرگرتنی منداڵ لەلایەن لێژنەیەكی پسپۆڕی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیمان بڕیاری بۆ دەرچوو.

یوسف چاوشین باسی لەوەشكرد، داینگەكان لە لایەن لیژنەیەكی پسپۆڕی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر بە پێی ستاف و خزمەتگوزاری بەسەر سێ پلە پۆلێنكران، كرێی وەرگرتنی منداڵ لە داینگەكان بەپێی پلەبەندی و خاڵەكانی داینگەكان بەم شێوەیە دەبێت:

پلە یەك: (90 - 100) خاڵ، 250 تا 300 هەزار دینار دەبێت.
پلە دوو: (70 - 90) خاڵ، 150 تا 250 هەزار دینار دەبێت.
پلە سێ: (50 - 70) خاڵ، 50 تا 150 هەزار دینار دەبێت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan