عیراقی
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق: ئەو کەسانەی لە بازاڕی رەشدا سوتەمەنی دەفرۆشن دادگەیی دەکرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایدەگەیەنێت هەرکەسێک هەوڵی فرۆشتنی سوتەمەنی بدات لە بازاڕی رەشدا دادگەیی دەکرێت، ئاماژەی بەوەکردووە هەوڵەکان بۆ بە قاچاغبردنی سوتەمەنی بەردەوامە.
لیوا خالید موحەنا، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق بە ئاژانسی هەواڵی عیراقییەی راگەیاندووە "بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی وزە و هێزەکانی کاردانەوەی خێرا بەردەوامن لە کارەکانیان بۆ بەرەنگاربونەوەی بە قاچاغبردنی سوتەمەنی و توانیویانە چەندین قاچاغچێتی یان دزی نەوت پوچەڵبکەنەوە".
ئاماژەی بەوەکردووە "چەندین تانکەر دەستی بەسەردا گیراوە و هەرکەسێک هەوڵی فرۆشتنی سوتەمەنی بدات لە بازاڕی رەشدا دادگەیی دەکرێت، هەروەها پرۆسەی هەماهەنگی هەیە لەنێوان دەزگا ئەمنییەکان و فەرمانی ئۆپەراسیۆنەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی هەر هەوڵێک بۆ قاچاغکردن لەڕێگەی کۆنترۆڵەکانەوە".
س.ر