کوردستانی

بڕیارێکی نوێ لەبارەی دابەشکردنی بەنزینەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیارێکی نوێ لەبارەی دابەشکردنی بەنزینەوە دەدرێت
مەودا میدیا-

پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت لە ئەمڕۆوە بەنزینی 800 دیناری لە سەرجەم بەنزینخانەکانی هەولێردا بوونی دەبێت، ئاماژەی بەوەشکرد شۆفێرانی تەکسی دەتوانن تەنکی بەنزینەکانیان پڕبکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 26ی حوزەیرانی 2022 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لە ئەمڕۆوە بەنزینی 800 دیناری لە سەرجەم بەنزینخانەکانی هەولێردا بوونی دەبێت و سیستمی تاک و جووت بوونی نامێنێت".

ئاماژەی بەوەکرد "لە ئەمڕۆوە 400 هەزار لیتر بەنزینی 690 دەدرێت بە پاریزگای هەولێر کە تەنها بۆ پاس و تەکسی دەبێت, شۆفێرانی تەکسی دەتوانن تەنکی بەنزینەکانیان پڕبکەن، بەڵام بۆ ئۆتۆمبێلی پاس 50 لیتریان هەیە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب