کوردستانی

تەرمی سێ کۆچبەری کورد دەگەڕێندرێتەوە هەرێمی کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەرمی سێ کۆچبەری کورد دەگەڕێندرێتەوە هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا-

نوێنەری دەزگای لوتکە لە وڵاتی یۆنان ئاشکرایکرد لە سەرەتای مانگی داهاتوو تەرمی سێ کۆچبەر دەگەڕێندرێتەوە هەرێمی کوردستان، ئاماژە بەوەکراوە دوو لەو تەرمانە منداڵن.

شێخ حسێن، نوێنەری دەزگای لوتکە لە وڵاتی یۆنان  رایگەیاند "رۆژی شەمە 2ی تەموزی 2022 کاتژمێر 4:05 خولەکی سەر لە ئێوارە تەرمی سێ کۆچبەرە کوردە دەگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە کە دووان لەو تەرمانە منداڵێکی شەش ساڵە و منداڵێکی نۆ ساڵانە".

ئەوەشی خستەڕوو "دوای زیاتر لە پێنج مانگ بەسەر رووداوی ژێرئاو کەوتنیی یەختێکی کۆچبەران لە 21/12/2021 نزیک دورگەی سانتۆرینی یۆنان تەرمی ئەو سێ  کۆچبەرە کوردە بە چەند قۆناغێکی جیاجیا لەلایەن پۆلیسی کەناراوەکانی یۆنان دۆزراونەتەوە".




س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب