کوردستانی

تەقینی تایەیەک گیانلەدەستدانی هاوڵاتییەکی لێکەوتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەقینی تایەیەک گیانلەدەستدانی هاوڵاتییەکی لێکەوتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین گیانلەدەستدانی کەسێکی راگەیاند بەهۆی تەقینی تایەی شۆفڵێک پیادا لە گوندی بەستەستێن سەر بە ناحیەی سەنگەسەر.

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە مەودا میدیای راگەیاند "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 26ی حوزەیرانی 2022 هاوڵاتییەک بەناوی (م . هـ . س) رەگەزی نێر لەدایکبووی ساڵی 1953 پیشەی کاسب دانیشتووی گوندی بەستەستێن سەر بە ناحیەی سەنگەسەر گیانی لەدەستدا".

ئاماژەی بەوەکرد "دوای رووداوەکە دەستبەجێ هێزەکانی بنکەی پۆلیسی سەنگەسەر گەیشتونەتە شوێنی مەبەست، ئەو هاوڵاتییە لە ئەنجامی ئیشکردن لە شۆفڵ یەکێک لە تایەکانی شۆفڵەکەی پێدا تەقیوە و بەو هۆیەوە بە سەختی برینداربووە دواتر لەبەر سەختی  برینەکەی گیانی لەدەستداوە".

ئەوەشخراوەتەڕوو "دوای گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی و توێکاری جەستەیی تەرمەکەی رادەستی کەسوکاری کرایەوە، دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە رێکخراوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب