کوردستانی

قوباد تاڵەبانی بۆ وەبەرهێنەران: كێشەی رۆتین چارەسەردەكەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


قوباد تاڵەبانی بۆ وەبەرهێنەران: كێشەی رۆتین چارەسەردەكەین
مەودا میدیا-

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لەگەڵ ژمارەیەك لە سەرمایەدار و وەبەرهێنەرانی پارێزگای سلێمانی كۆبووەوە و پێی راگەیاندن، لە ماوەیەكی نزیكدا چارەسەری كێشەی رۆتین و ئەو گرفتانە دەكەن كە رووبەڕووی وەبەرهێنەران دەبنەوە.

 قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەدواداچوونی بۆ ئەو كێشە و گرفتانەی وەبەرهێنەران كرد كە لەكاتی وەرگرتنی پڕۆژەكاندا رووبەڕوویان دەبێتەوە و بەڵێنیپێدان كە پلانیان هەیە لە ماوەیەكی كورتدا لەگەڵ هەموو بەڕێوەبەرایەتییەكان كاربكەن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی وەبەرهێنەران و كەمكردنەوەی رۆتین.

جێگری سەرۆک وەزیران پشتیوانی خۆی بۆ وەبەرهێنەران دووپاتكردەوە و جەختیكردەوە بەهێزكردن و گەشەپێدانی كەرتی تایبەت ستراتیژی حكومەتی هەرێمە بۆ پێشخستن و پەرەپێدانی ئابووری و لە ئەمڕۆوە بە هەموو تواناوە كاردەكەن زەمینەی لەبار بۆ وەبەرهێنان بڕەخسێنن تا وەبەرهێنەران بە خەیاڵی ئاسوودەوە پرۆژەكانیان جێبەجێبكەن.

پێشتریش قوباد تاڵەبانی رایگەیاندبوو "پشتگیریکردنی کەرتی تایبەت و وەبەرهێنەران لە ئەولەوییەتەکانمانە‌ لە‌پێناو بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابووریی هەرێم، هەربۆیە ئەرکی بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەکانی پارێزگای سلێمانییە کە نەک تەنها کارئاسانی تەواو بۆ وەبەرهێنەران بکەن، بەڵکو دەبێت کار بۆ ئەوەبکرێت هانی وەبەرهێنەرانی ناوچەکانی دیکەی عیراق و وەبەرهێنەرانی بیانیش بدرێت بۆ کاری وەبەرهێنان روبکەنە پارێزگای سلێمانی".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب