کوردستانی

ئەمەریکا: بەردەوامدەبین لە پاڵپشتی هەرێمی کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمەریکا: بەردەوامدەبین لە پاڵپشتی هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا-

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لە راگەیەندراوێكدا سەركۆنەی هێرشەكانی سەر كێڵگەی گازی كۆرمۆر دەكات و دەڵێت "ویلایەتە یەكگرتووەكان لەگەڵ هاوبەشەكانی دەبێت لە سەركۆنەكردنی هێرشە مووشەكی و هاوەنییە بەردەوامەكان كە هەرێمی كوردستانی عیراق دەكەنە ئامانج".

لە راگەیەندراوێکدا نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا رایگەیاند "ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا پشتگیری لە هاوبەشەكانمان دەكات لە سەركۆنەكردنی هێرشە دووبارەبووەكانی مووشەك و هاوەن كە ئامانجیان هەرێمی كوردستانە لەوانەش سێ هێرشەكەی چوار رۆژی رابردووی سەر ژێرخانی نەوت و گاز لە پارێزگای سلێمانی".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەم هێرشانە بۆ تێكدانی سەقامگیری ئابووری داڕێژراون و بە هەمان ئەندازە ئەم هێرشانە مەبەستیان تەحەدیكردنی سەروەری عیراق و چاندنی تۆی دووبەرەكی و ترساندنە، پێویستە لێكۆڵینەوە لەم هێرشانە بكرێت و ئەوانەی بەرپرسن لە ئەنجامدانی ئەم هێرشانە رووبەڕووی یاسا بكرێنەوە".

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا جەخت دەكاتەوە "بەردەوام دەبین لە پشتگیریكردنی خەڵكی عیراق و لەوانەش هاوبەشەكانمان لە هەرێمی كوردستان لە دژی ئەم جۆرە توندوتیژییە قبوڵنەكراوەدا و بەردەوام دەبین بۆ دۆزینەوەی هەر دەرفەتێك بۆ پشتگیریكردنی ئاسایش و بەرەوپێشچوونی عیراق".

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب