کوردستانی
زارا محەمەدی بەشێوەیەکی کاتی ئازادکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
زارا محەمەدی، مامۆستای زمانی كوردی و بەرپرسی ئەنجومەنی فەرهەنگی كۆمەڵایەتیی نۆژین، لە رۆژهەڵاتی کوردستان دوای شەش مانگ لە زیندانیکردنی، لە ناوەندی چاكسازی و پەروەردەی شاری سنە، لەسەر داوای خۆی بە شێوەیەکی کاتی ئازاد دەکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 26ی حوزەیران رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە "زارا محەمەدی، مامۆستای زمانی كوردی و بەرپرسی ئەنجومەنی فەرهەنگی كۆمەڵایەتیی نۆژین، لە رۆژهەڵاتی کوردستان دوای شەش مانگ لە زیندانیکردنی، لە ناوەندی چاكسازی و پەروەردەی شاری سنە، بە سوود وەرگرتن لە مافی ئازادبوونی کاتی گەڕایەوە ماڵەکەیان".
ئەوەش هاتووە "باری تەندروستی باوكی زارا محەمەدی ناجێگیرە و چەند رۆژێكە لە بەشی چاودێری چڕی نەخۆشخانەیە و ناوەندە ئەمنییەكان بە مەبەستی چاوپێكەوتن لەگەڵ باوكی، رەزامەندییان نیشان داوە، كە بۆ ماوەی 10 رۆژ مافی ئازادبوونی پێبدرێت هەتاوەكو سەردانی باوكی بكات".
زارا محەمەدی، مامۆستای زمانی كوردی و بەرپرسی ئەنجومەنی فەرهەنگی كۆمەڵایەتیی نۆژین، لە هەشتی کانوونی دووەمی 2022 بەمەبەستی بەسەربردنی سزای پێنج ساڵ زیندانیکردن رەوانەی ناوەندی چاكسازی و پەروەردەی شاری سنە کرا، پاش ئەوەی تاوانی دانانی دەستە و گروپ دژ بە سیستەمی ئێران بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی بەسەردا ساغکرایەوە.
ر. ئ.
ر. ئ.