کوردستانی
هۆشدارییەکی بەپەلە لە حکومەتی هەرێمەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی رۆشنبیری هۆشدارییەکی تووند بە دەزگا میدییاییەکان دەدات و دەڵێت "رێکاری یاسایی تووند بەرانبەر سەرپێچیکارانی یاسا و رێنماییەکان دەگیرێتەبەر".
لە نووسراوێکی فەرمیدا کە وێنەیەکی دەست مەودا میدیا کەوتووە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە " ئاگاداری گشت میدیا بینراو، بیستراو، پۆرتاڵ و رایەڵە ئەلیکترۆنییەکان دەکەینەوە، کە خۆیان بە دوربگرن لە بڵاوکردەنەوەی هەر بابەتێک کە دژی قەوارەی هەرێمی کوردستان، دروستکردنی ترس و گومان بێت لەسەر سەقامگیری هەرێمەکەمان".
ئاماژەی بەوەشکردووە "لەم بارە هەستیارەی ئێستادا کە هەرێمی کوردستان وەک قەوارەیەک لەلایەن نەیارانییەوە رووبەڕووی چەندین شێوازی دوژمنکاریانەی پڕ مەترسی بووەتەوە، بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە بابەتانە ناچنە چوارچێوەی ئازادی رادەربڕینەوە".

لەبەشێکی دیکەی نووسراوەکەدا باسی لەوەشکردووە "لەم کاتەدا ئەم هەڵسوکەوتە نابەرپرسانەیە لەلایەن هەر دەزگا و رایەڵەیەکی میدیاییەوە بکرێت، دورە لە یاسا و لۆژیک و پێچەوانەی مادەی سێیەم/بڕگەی سێیەمە لە (رێنمانیی رێکخستنی فریکوێنسی سپەیس لە هەرێمی کوردستان)، بۆیە وەزارەتمان ئەرکی خۆیەتی، کە رێکاری یاسایی تووند بەرانبەر سەرپێچیکارانی یاسا و رێنماییەکان بگرێتە بەر".
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا