کوردستانی
پەیامێکی بەپەلە لە سەرۆکی حکومەتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە پێزانینەوە لە رۆڵی وەبەرهێنان لە کەرتی نەوت و گاز و سەرجەم ژێرخانی گشتی دەڕوانن و بەرگریشی لێدەکەن، ئەو ترسنۆکانەی لە پشت ئەنجامدانی هێرشەکانن بۆیە پەنا بۆ ئەم تاوانکارییە دەبەن، چونکە دەنگی رای گشتییان لە عیراقدا لەدەستداوە، دەشڵێت "رێککەوتوین لەسەر ناردنی هێزی زیاتر بۆ ئەو ناوچانەی هێرشیان لەسەرە".
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "داوا لە خەڵکی کوردستان دەکەم کە ئیرادەیان بەهێز بێت، ئەمە هێرشێکی ئاشکرایە بۆ سەر ژێرخانی ئێمە و بەشێکە لە هەوڵێکی تێکدەرانە بۆ وەستاندنی ئێمە لە پلانە ستراتیجییەکان و کارنامەی چاکسازیمان، بەڵام دلنیابن وەک هەمیشە خۆڕاگر دەبین".
دهقی پهیامهكهی سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان

وەک هاونیشتمانییانی سەرتاسەری کوردستان، زۆر نیگەرانم لە دووبارەبوونەوەی هێرشە تیرۆریستییەکان بۆ سەر خەڵک و ژێرخانی گشتیی کوردستان لە چەند مانگی رابردوودا. ئەو ترسنۆکانەی لە پشت ئەنجامدانی هێرشەکانن بۆیە پەنا بۆ ئەم تاوانکارییە دەبەن، چونکە دەنگی رای گشتییان لە عیراقدا لەدەست داوە. لەجیاتی ئەوەی بیر لە داهاتوو بکەنەوە و کار بۆ گەشەسەندنی ئابووری و پەرەپێدانی پەیوەندی لە گەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و رەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان بکەن، گرووپە لە یاسادەرچووەکان، گوندەکانمان مووشەکباران دەکەن و خەڵکی سڤیل دەکەنە ئامانج.
من لەڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە لەگەڵ هاوبەشە سیاسییە سەرەکییەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق و هەروەها دۆستەکانمان لە دەرەوەی وڵات قسەم کردووە. لە پەیوەندییەكەمدا لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی فیدراڵ، جەختم لەسەر پێویستیی و گرنگیی پێکهێنانی هێزێکی هاوبەشی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكانی عیراق كردەوە بۆ پڕكردنەوەی هەر بۆشایییەك كە لە ناوچە جێناكۆكەكاندا هەبێت كە گرووپە لە یاسا دەرچووەکان بەكاری دەهێنن بۆ تێكدانی سەقامگیریی هەموو عیراق. من بۆ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵم روونکردەوە کە هێرشەکان، مەترسی لەسەر سەقامگیری و دۆخی وەبەرهێنان لە عیراق بە گشتی دروست دەکەن و داوام لێکردووە رێکاری جیدی و کرداری بگرێتەبەر بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەو گرووپانە.
ههروهها بەڕێزان وهزیرانی كاروباری پێشمهرگه و ناوخۆم راسپاردووە ههموو رێكارێكی پێویست بگرنهبهر بۆ پاراستنی ژێرخانی گشتی و دامهزراوهكانی نهوت و گاز. لە چوارچێوەی پلانەکەدا، رێککەوتووین لەسەر ناردنی هێزی زیاتر بۆ ناوچەکە. لە رۆژانی داهاتووشدا رێکاری زیاتر دەگرینەبەر.
شەوی رابردووش لەگەڵ برێت مەکگۆرک رێکخەری کۆشکی سپی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا قسەم کرد. هاوڕێ ئەمەریکییەکانمان و هەموو وەبەرهێنەرێک، دەبێت پابەندی بنوێنن؛ ناتوانین مل بۆ ترس و تۆقاندن بدەین. له چهند رۆژی داهاتوودا، داوا له دۆست و هاوبهشه نێودهوڵهتییهكانمان دهكهم و ئهنجومهنی ئاسایشی نێودهوڵهتیش پێویستە لە پەیوەندی و ههوڵهكانیان لهگهڵ ههولێر و بهغدا بەردەوام بن بۆ ئەوەی بەیەکەوە، رێگە له هێرشی تیرۆریستی زیاتر بگرین.
حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە پێزانینەوە لە رۆڵی وەبەرهێنان لە کەرتی نەوت و گاز و سەرجەم ژێرخانی گشتی دەڕوانێت و بەرگریشی لێ دەکات. زۆر بە راشکاوی دەڵێین، هێرشکردنە سەر هەر شوێنێک لە کوردستان، هێرشکردنە بۆ سەر هەموو کوردستان و خەڵکی کوردستان بە گشتی.
داوا لە خەڵکی کوردستان دەکەم کە ئیرادەیان بەهێز بێت. ئەمە هێرشێکی ئاشکرایە بۆ سەر ژێرخانی ئێمە و بەشێکە لە هەوڵێکی تێکدەرانە بۆ وەستاندنی ئێمە لە پلانە ستراتیجییەکان و کارنامەی چاکسازیمان. بەڵام دڵنیابن وەک هەمیشە خۆڕاگر دەبین.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
26ی حوزەیرانی 2022
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا