کوردستانی

دانەگاز: بەرهەمهێنان لە کۆرمۆر بەردەوامە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دانەگاز: بەرهەمهێنان لە کۆرمۆر بەردەوامە
مەودا میدیا-

لەبارەی هێرشەکانی سەر کێڵگەی کۆرمۆر کۆمپانیای دانەگاز رایدەگەیەنێت، کارکردنیان بۆ فراوانکردنی کۆرمۆر بەردەوامە و تەنها بەشێوەیەکی کاتی کارەکانیان راگیراوە، دەشڵێت "هێرشەکان هیچ زیانێکی نەبووە و هیچ کەسێکیش بریندار نەبووە"

ئەمڕۆ دووشەممە لە راگەیەندراوێکدا کۆمپانیای دانەگاز سەبارەت بە هێرشەکانی چەند رۆژی رابردووی سەر کێڵگەی کۆرمۆر ئاماژەی بەوەکرد "پڕۆژەی فراوانکردنی کۆرمۆر کەی ئێم 250 بەشێوەیەکی کاتی راگیراوە بەهۆی هێرشەکانی سەر کێڵگەکەوە، ئەوەش بەهۆی تووندوتۆڵکردنی لایەنی ئەمنیی کێڵگەی کۆرمۆر".

کۆمپانیای دانەگاز جەختیشدەکاتەوە "کار و چالاکییەکانیانی بەرهەمهێنانیان بەردەوامە لە کێڵگەی کۆرمۆر، هیچ زیانێکی گیانی و مادی بەر کێڵگەکە نەکەوتووە، هەماهەنگی لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراق هەیە سەبارەت بە هێرشەکانی سەر کۆرمۆر، رێکاری پێویستیش بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکان گیراوەتەبەر".

لە رەگەیەندراوەکەیدا کۆمپانیای دانەگاز ئەوەشی خستووەتەڕوو "یەکێک لە رێکارەکان هێنانی هێزی ئەمنی و سەربازیی زیاترە بۆ پاراستنی کێڵگەکە".

ئەوە لەکاتێکدایە لە ماوەی یەک هەفتەدا چەند جارێک بە مووشەک هێرشکرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر کە تایبەتە بە بەرهەمهێنانی غاز، لەلایە کۆمپانیای دانەگازەوە وەبەرهێنان لە کێڵگەکەدا دەکرێت، هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانی و مادییان نەبووە.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب