کوردستانی

کەشناسیی هەرێم: ئەگەری دروستبوونی تۆزێکی سووک هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشناسیی هەرێم: ئەگەری دروستبوونی تۆزێکی سووک هەیە
مەودا میدیا-

کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی رەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاکردووە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵەهەوری جیاجیا و بوونى توزێکى سووک، لە سنووری شاری سڵیمانی و ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم و ئاستی بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ زیاتر دەبێت لە کاتەکانی ئێوارە کاریگەری لاواز دەبێت.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵەهەوری جیاجیا و بوونى توزێکى سووک، لە سنووری شاری سڵیمانی و ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم و ئاستی بەرزبوونەوەی تۆزوخۆل زیاتر دەبێت لە کاتەکانی ئێوارە کاریگەری لاواز دەبێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە "سبەینێ سێشەممەش ئاسمان بە گشتیی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزتردەبنەوە".

 بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراویش بۆ ئەمڕۆ: هەولێر 36 پلە، دهۆک  36 پلە, سلێمانی 35 پلە, کەرکوک 38 پلە، هەرچی هەڵەبجەش 39 پلەی سیلیزی دەبێت.
 

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب