کوردستانی

187 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان تەرخاندەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


187 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان تەرخاندەکرێت
مەودا میدیا-

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە رایدەگەیەنێت، بڕی 187 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنکردنەوە و چاککردنی تونێلی دەربەندیخان تەرخان دەکرێت. 

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ئاماژەی بەوەکردووە، لەسەر داوای وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، دوای ئاراستەکردنی نووسراو و دەرخستە، وەزارەتی دارایی بە نووسراوی ژمارە (8343) و بە ئیمزای وەزیری دارایی، رەزامەندی بۆ تەرخانکردنی بڕی 187 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەی چاککردن و نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان دەربڕی.

باس لەوەشکراوە، لە مانگی نیسانی رابردوو لەمیانی بەسەرکردنەوەی تونێلەکە، وەزیری ئاوەدانکردنەوە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وەک پلانی خێرا هەوڵدەدەن بەزوترین کات تونێلەکە نۆژەنبکرێتەوە. 

تونێلی دەربەندیخان پرۆژەیەكی گرنگە بۆ گرێدانی گەرمەسێر بە كوێستانەوە، تاقە هێڵی هاتوچۆشە بۆ سەنتەری پارێزگە لە گەرمیانەوە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب