کوردستانی

بەتۆمەتی ئەندامبوونیان لە پەكەكە، توركیا 38 كوردی دەستگیركرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەتۆمەتی ئەندامبوونیان لە پەكەكە، توركیا 38 كوردی دەستگیركرد
مەودا میدیا-

بەتۆمەتی ئەندامبوونیان لە رێكخستنەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان- پەكەكە، پۆلیسی توركیا لە چەند ناوچەیەكی جیاجیای باكووری كوردستان، 38 كەسی دەستگیركرد.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 27ی حوزەیرانی 2022، لەو چوارچێوەی پرۆسەیەكی ئەمنیدا، هێزەكانی پۆلیسی توركیا 38 هاوڵاتیی كوردیان دەستگیركرد، بەگومانی ئەندامبوونیان لە رێكخستنەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان- پەكەكە.

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵی توركیا پۆلیس ئەو وڵاتە چاودێریی جموجووڵی ئەندامانی رێكخراوی چوكوراڤای سەر بە پارتی كرێكارانی كوردستانی كردووە و دواتریش هێزەكانی پۆلیس "38 گومانلێكراویان دەستگیركردووە".

بەپێی بەدواداچوونەكان لەنێو دەستگیركراوەكاندا "دوو بەڕێوەبەری جێبەجێكاری پارتی دیموكراتی گەلان- هەدەپە و فۆندا بایرەك، جێگری سەرۆكی شارەوانی سیهانیان هەیە".

ر.ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب