کوردستانی

کەرکوک؛ سێ کەس لەسەر تاوانێکی قێزەون دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەرکوک؛ سێ کەس لەسەر تاوانێکی قێزەون دەستگیرکران
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند، لە یەکێک لە هۆتێلەکانی شاری کەرکوک باندێکیان دەستگیرکردووە کە بازرگانییان بە جەستەی مرۆڤەوە کردووە، وتیشی، لە کاتێکدا باندەکە دەستگیرکراون کە خەریکی فرۆشتنی گورچیلەی کەسێک بوون.

لە لێدوانێکدا بۆ مەودا میدیا عامر نووری، وتەبێژی پۆلیسی كەركوک ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند "هێزە ئەمنییەكانی كەركوك بە سەرپەرشتیی فەرماندەی پۆلیسی شارەكە، لە هۆتێلێک توانیان سێ كەس بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە جەستەی مرۆڤ دەستگیربكەن".

عامر نووری ئەوەشی ئاشکراکرد "ئەو سێ كەسە لەكاتی شیكردنەوەی پزیشكی بۆ كەسێك، بەپێی مادەی پێنج لە یاسای نەهێشتنی بازرگانی بە مرۆڤ گیراون كە ویستویانە گورچیلەی دەربهێنن و بیفرۆشن".

ئەوەشی خستەڕوو "بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی پێنج لە یاسای سزادانی عیراقی پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکان کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوام".

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب