کوردستانی

هێرشەکانی سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە بەغدا تاوتوێدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هێرشەکانی سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە بەغدا تاوتوێدەکرێت
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

پرسی هێرشی مووشەکی بۆسەر کێڵگەی کۆرمۆر پرسی گەرمی نێو میدیاکانە، ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت "لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ لایەنەکان لەسەر پرسی هێرشە مووشەکییەکانی سەر کێڵگەی کۆرمۆر گفتوگۆ دەکات".

مەلا کەریم شکور، ئەندامی فراکسیۆنی یەکیتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەبارەت بە هێرشە مووشەکییەکان بۆسەر کێڵگەی کۆرمۆر بە مەودا میدیای راگەیاند "لەئێستادا بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی لە بەغدایە و لەگەڵ لایەنەکان کۆدەبێتەوە، یەکێک لە تەوەری کۆبوونەوەکانی پرسی هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر دەبێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە "وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ ئەو هێرشانە، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو رێکارێکییان گرتووەتەبەر بۆ زیادکردنی رێکارە ئەمنییەکان لە کۆرمۆر، لەوانەش هێنانی هێزی سەربازیی زیاتر بۆ پاراستنی کێڵگە و دامەزراوەکان، لەگەڵ حکومەتی ناوەندیش هەماهەنگی کراوە بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکان".
 
لە ماوەی تەنها سێ رۆژدا سێ جار بە مووشەک هێرشکرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر، دوای هێرشەکان قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم، وەزیرانی پێشمەرگە و سامانە سروشتییەکان بەوەکالەت و بەرپرسە سەربازییەکان سەردانیان کرد، دڵنیاییان لە پاراستن و بەردەوامی لە بەرهەمهێنانی گازدا، ئێستاش هێزەکانی پێشمەرگە لە دووریی زیاتر لە 20 کیلۆمەتر لە کێڵگەکەوە سەنگەریان لێداوە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب