کوردستانی
24 تووشبووی کۆلێرا لە چەمچەماڵ دەستنیشانکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، لە کۆی 42 پشکنینی نەخۆشی کۆلێرا، دەرکەوتووە 21 کەسیان تووشی نەخۆشییەکە بوون.
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، لە کۆی 42 پشکنینی نەخۆشی کۆلێرا، دەرکەوتووە 21 کەسیان تووشی نەخۆشییەکە بوون.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەکردووە، لە ئەنجامی پشکنینی ئاوی مزگەوتەکاندا دەرکەوتووە ئاوی سەرجەمیان شیاوی خواردەنەوە نین و کلۆریان تێدا نییە.
باسی لەوەشکردووە "دوای کۆکردنەوەی هەموو ئەو سامپڵانەی لە نەخۆشخانە و مەڵبەندە تەندروستییەکان وەرگیرابوون، لە ئەو کەسانەی تووشی سکچوون و رشانەوەبوون و ئەنجامدانی شیکاری بەکترۆلۆجی بۆ سەرجەمیان دەرکەوت، لە کۆی 42 کەس 21 کەسیان تووشی نەخۆشی کۆلێرابوون".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "تیمێک لە مەڵبەندی خۆپاراستنی تەندروستیی چەمچەماڵ، سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان، بەمەبەستی پشکنین بۆ ئەو ئاوەی لە مزگەوتەکان بەکاردەهێنرێت، سەردانی مزگەوتەکانی قەزای چەمچەماڵیان کرد و دەرکەوتووە هیچ شیاو نین بۆ خواردنەوە بەهۆی نەبوونی کلۆر تێیاندا، کە رێژەی سفرە".
ر. ئ
ر. ئ