کوردستانی
پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی زیاددەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی کارەبا رایدەگەیەنێت، نزیکەی 250 مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد کردووە و ئەوەش وادەكات کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا بە هاوڵاتییان زیادبكات.
وتەبێژی وەزارەتی کارەبا رایدەگەیەنێت، نزیکەی 250 مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد کردووە و ئەوەش وادەكات کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا بە هاوڵاتییان زیادبكات.
لە راگەیەندراوێكدا ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەکرد "هەرچەندە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، خواستی بەکارهێنان زیاد بووە، بەڵام بەهۆی زیادکردنی بەرهەمهێنانەوە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا کاتژمێرێک بۆ کاتژمێرێک و نیو زیاد دەکات".
ئەوەشی خستووەتەڕوو، دوای خەرجکردنی بڕەپارەیەك لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە توانرا دەست بە کاری چاکسازی لە وێستگەکانی کارەبا بکرێت و لە ئەنجامدا یەکەیەک بگەڕێنرێتەوە.
دوای زیاتر لە 30 ساڵ حکومڕانی حکومەتی هەرێمی کوردستان نەیتوانیوە کیشەی کەمی کارەبای نیشتیمانی چارەسەربکات و ئەوەش بووەتە هۆی نیگەرانی بەردەوامی هاوڵاتییان.
ر. ئ
دوای زیاتر لە 30 ساڵ حکومڕانی حکومەتی هەرێمی کوردستان نەیتوانیوە کیشەی کەمی کارەبای نیشتیمانی چارەسەربکات و ئەوەش بووەتە هۆی نیگەرانی بەردەوامی هاوڵاتییان.
ر. ئ