کوردستانی
دەستڕێژی گولـلە لە گەنجێک کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئێوارەی ئەمڕۆ لەناو بازاڕی دهۆک دەستڕێژی گولـلە لە گەنجێک کرا و بریندارکرا و بەپێی وتەی پۆلیسی دهۆک بێت گەنجەکە لە نەخۆشخانەیە و بەهۆی کێشەیەکی دوژمندارییەوە تەقەی لێکراوە.
هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک بە مەودا میدیای راگەیاند "کەمێک پێش ئێستا گەنجێک لەناو بازاڕی دهۆک درایە بەر دەستڕێژی گوللـە و بریندارکرا".
وتەبێژی پۆلیسی هۆک ئاماژەی بەوەشکرد "گەنجەکە تەمەنی نزیکەی 25 ساڵە و لەئێستادا رەوانەی نەخۆشخانە کراوە و لەژێر چاودێری پزیشکی دایە".
س.ر