کوردستانی
روونکردنەوەیەک لە وەزیری پەروەردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە لەبارەی لابردنی خوێندنی پەروەردەی ئیسلامی لە قۆناغەکانی خوێندن.
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لابردنی خوێندنی پەروەردەی ئیسلامی لە قۆناغەکانی خوێندن هیچ بنەمایەکی نییە، ئەم بابەتە چەندینجار روونکردنەوەی لەسەردراوە".
ئاماژەی بەوەکرد "بەداخەوە ساڵانە ئەم بابەتە بەناڕەوا دەوروژێندرێت، پار ساڵیش هەمان قسەکرا، بەڵام بانگەشەکارانی ئەم بابەتە لە ساڵی خوێندنی (2021 - 2022)جگە لە ئیحراجی هیچیان بۆ نەمایەوە کە بینیان کتێبەکانی پەروەردەی ئیسلامی بە جوانترین و نوێترین شێواز دیزاین کراون, لێرە بەڵگەی ئەوە دەخەمە روو ئێمە کە ئێستا لە قۆناغی چاپکردنی کتێبەکانین بۆ ساڵی نوێی خوێندنی ( 2022 - 2023) یەکەم کتێب کە چاپمان کردبێت کتێبی پەروەردەی ئیسلامییە".
س.ر

بیروڕا