کوردستانی

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی داوایەک ئاراستەی هاوڵاتییان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی داوایەک ئاراستەی هاوڵاتییان دەکات
مەودا میدیا

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی داوا لە هاوڵاتییان دەکات تەنکی ماڵەکانیان پاکبکەنەوە ئاماژە بەوەشدەکات  تیمەكانی بەشی تانكییەكانیان هەموو 3 بۆ 6 مانگێك تانكی و خەزانەكانی ئاوی بەڕێوبەرایەتی دەشۆن.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایگەیاند "بۆ تەندروستی هاوڵاتییان و سەلامەتی خێزانەكەت پێویستە ساڵانە 2 بۆ 3 جار تانكی ئاوی خواردنەوەتان بشۆن و سەریان داپۆشن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە "كە تیمەكانی بەشی تانكییەكان لە بەڕێوبەرایەتیان هەموو 3 بۆ 6 مانگێك تانكی و خەزانەكانی ئاوی بەڕێوبەرایەتیمان دەشۆن و بەردەوامیش چاودێری و بەدواداچوونی بۆ دەكەن".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan