کوردستانی
هەلی کار بۆ پێنج هەزار دەرچوو راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێنج هەزار هەلی کاری راگەیاند بۆ دەرچووانی كۆلێژه‌كانى كشتوكاڵ و ڤێته‌نه‌ری، لە ماوەی مانگێکدا دەرچووان دەتوانن فۆڕم پڕبکەنەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 28ی حوزەیرانی 2022 بێگه‌رد تاڵه‌بانى، وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ده‌ستپێشخه‌رییه‌كمان راگه‌یاندووه بۆ دامه‌زراندنى پێنج هه‌زار ده‌رچوونى كۆلێژه‌كانى كشتوكاڵ و ڤێته‌نه‌ری به مه‌به‌ستى كاركردن له پرۆژه كشتوكاڵییه‌كان".
ئاماژەی بەوەکرد "لە 1ی تەمووزی 2022 دەست بە دابەشکردنی فۆڕم دەکرێت تاوەکو 1ی ئابی 2022 بەردەوام دەبێت، هەروەها سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ى كه داده‌مه‌زرێن ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵایه‌تییان بۆ ده‌كرێت ئه‌مه‌ش واته ئه‌وه‌ى مافى خانه‌نشینبوونیان ده‌بێت".
باسی لەوەشکرد "له پرۆژه‌ماندا هه‌یه كه ده‌ستبه‌رى کۆمەڵایەتی بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ش بكه‌ین كه كارمه‌ندى پرۆژه كشتوكاڵییه تایبه‌ته‌كانن بۆ ئه‌وه‌ى مافى خانه‌نشینبوونیان هه‌بێت".
س.ر

بیروڕا