کوردستانی

بکوژی دوو مامۆستاکەی هەولێر دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بکوژی دوو مامۆستاکەی هەولێر دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی ئەو خوێندکارەی راگەیاند کە ئەمڕۆ لە دوو پەلاماری جیادا دوو مامۆستای زانکۆی سەڵاحەدینی کوشت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی هه‌ولێر ئاشكرایكرد "بكوژی د. كاوان ئیسماعیل، راگری كۆلیژی یاسای زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین و د. ئیدریس حه‌مه‌خان، مامۆستای كۆلیژی ئه‌ندازیاری زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ده‌ستگیركرا".

ئەو خوێندکارە کە ناوی ""أ. م. ق" لە زانکۆی سۆران لە بەشی یاسا خوێندوویەتی بەهۆی هەبوونی کێشە لەگەڵ مامۆستایەکی بەشەکەی هەوڵی گواستنەوەی دراوە بۆ زانکۆی سەڵاحەدین، بەڵام راگری کۆلیژی یاسا کە "د. کاوان ئیسماعیل"ە قبووڵی نەکردووە و ئەویش چەندینجار هەڕەشەی لێ کردووە، دواتر د. کاوان سکاڵای تۆمارکردووە و ئەمڕۆ بڕیاربووە دانیشتنی دادگە بۆ ئەو بابەتە بەڕێوەبچێت، بەڵام بەیانی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر لە دوو پەلاماری جیادا خوێندکارەکە هاوسەری مامۆستا ژنەکەی بە ناوی "د. ئیدریس حەمەخان" کە لە زانکۆی سۆران کێشەی لەگەڵی هەبووە لە ماڵەکەی خۆیدا دەکوژێت، دواتریش تەقە لە د. کاوان دەکات لەئەنجامدا خۆی و پاسەوانێکی برینداردەبن، دوای گەیاندنیان بە نەخۆشخانە د. کاوان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانلەدەستدەدات.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan