کوردستانی
نوێنەری ژووری بازرگانی لە عەلوەی سلێمانی: خەڵک ترساوە لە بەرهەمی ناوخۆ
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
تەندروستیی سلێمانی بڕیاری قەدەغەکردنی فرۆشتنی سەوزەی دا بە هۆکاری بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا. دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆ سەوزەکە دەرکەوت کە سەوزەکان هۆکارنین بۆ بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە
عەتا محەمەد، نوێنەری ژووری بازرگانی لە عەلوەی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە دوای دەرچوونی ئەنجامی پشکنین بۆ سەوزەی سلێمانی کە ئەنجامەکەی باشبووە و هۆکارێک نەبووە بۆ نەخۆشی کۆلێرا هیچ بڕیارێکی نوێ نەهاتووە بۆ عەلوەی سلێمانی".
ئاماژەی بەوەشکرد "خەڵک ترساوە لە بەرهەمی ناوخۆ، ئەگینا بەپێی پشکینیەکان بێت تەنانەت ئەو سەوزانەشی بە ئاوی قورس ئاودراون هیچ نەخۆشی کۆلێرای پێوەنەبووە".
لەبارەی ئەوەی دوای ئەنجامی پشکنینەکان بە نەگێتیڤ جموجول کەوتووەتەوە بازاڕی سەوزە یاخود نا عەتا محەمەد وتی "جارێ ترسی هاوڵاتییان هەرماوە، بۆیە هیچ جموجوڵێک لە بازاڕی سەوزەدا نییە".
س.ر

بیروڕا