کوردستانی

دوژمنێکی نوێ و مەترسیدار بەرۆکی هەرێم دەگرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوژمنێکی نوێ و مەترسیدار بەرۆکی هەرێم دەگرێت
مەودا میدیا-

وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگه‌یاند، بەپێی ئەو ئامارانەی کە لەبەر دەستدایە بەکارهێنان و فرۆشتنی مادەى هۆشبەر  تەشەنەی کردووە، دەشڵێت "هەرچەندە نەگەیشتووەتە ئاستێک کە جێگەی مەترسی بێت و لە چاو هەموو وڵاتانی دراوسێش دەتوانین بڵێین هەرێمی کوردستان لە هەموویان باشترە".

جوتیار عادل، وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ وتارێكدا له‌میانی به‌شداریكردنی له‌ کۆنگرەیەک كه‌ تۆڕی هەماهەنگی رێکخراوەکان CNO رێكیخستبوو، له‌باره‌ی پرسی ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌ هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند "مادە هۆشبەرەکان مەترسییەکی جیهانییە، کە بەهۆی کرانەوەی جیهان و ئاسانکاری لە گەشتکردن و پەیوەندیکردن لەڕێگەی تەکنەلۆژیاوە هەنگاوەکانی بڵاوبوونەوەی ئەو مادەیە خێراتر بووە، لە هەمان کاتدا قەیرانی ئابووری و دارایی دۆخێک دەخوڵقێنن  بەکارهێنەری ئەم مادەیە زیاتر دەکات". 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بەپێی ئەو ئامارانەی کە لەبەر دەستدایە بەکارهێنان و فرۆشتنی مادەى هۆشبەر لە هەرێمى کوردستان تەشەنەی کردووە "هەرچەندە نەگەشتووەتە ئاستێک کە جێگەی مەترسی بێت و لە چاو هەموو وڵاتانی دراوسێش دەتوانین بڵێین هەرێمی کوردستان لە هەموویان باشترە". 

جوتیار عادل دەشڵێت "ئەوەش کە زیاتر جێگەی دڵخۆشییە ئەوەیە کە تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان هیچ جۆرە مادەیەکی هۆشبەر بەرهەمنەهاتووە و ئەوەی هەبووە هەمووی لە وڵاتانی دەوورووبەرەوە بۆمان دێت، كە ئەویش وەکو ترانزێت دێت و بۆ وڵاتانی دیکە دەنێردرێت کە رێژەیەکی زۆر کەمە و توانراوە 70%  بۆ 80%ـی ئەوانەی کاری ترانزێیان بەو مادە کردووە دەستگیر بکرێن". 

وتەبێژى حکومەتى هەرێم ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو "لەنێو ئەو کەسانەی کە تووشبوون هەموو تەمەنەکانی تێدایە لە 18 ساڵییەوە بگرە تا دەگات بە 50 ساڵی و سەروتریش و لە هەموو ئاستێکی روشنبیری تێدایە، بەڵام ئەوەی جێگەی دڵخۆشییە تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان بازرگانی گەورەی مادەی هۆشبەر نییە و ئەوەی هەیە زیاتر گواستنەوەی مادەی هۆشبەرە، خەڵکانێک بەکاردەهێندرێن و خەڵکانێک کە لە بەرانبەر بڕێک پارە مادەی هۆشبەریان پێ دەگواسترێتەوە بۆ نێو شارەکان". 

باسی لەوەشکرد "تەنها دەرکردنی یاسا و کردنەوەی نەخۆشخانە بەس نییە بۆ ئەوەی مادەی هۆشبەر لە هەرێمەکەمان بن بڕ بکەین، ئەو بابەتە پێویستی بە هاوکاری و هەماهەنگی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە هەیە، بەتایبەت مامۆستایانی ئایینی کە کاریگەرییەکی زۆر باشیان لەسەر کۆمەڵگەوە هەیە و دەتوانن هاوکارێکی باش بن لە هۆشیار کردنەوەی کۆمەڵگە لەو بوارەدا، هەروەها پێویستە میدیاکانیش گرنگی بەو باتە بدەن و کاری جددی تر بکەن لەسەر هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە لە مەترسییەکانی مادەی هۆشبەر".

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن